نرخی نەخۆشخانە حكومییەكان دیاریكرا و سەردانی نەخۆش كرا بە پارە



وەزارەتی تەندروستی عێراق نرخی پسووڵەی لە نەخۆشخانە و دەرمانخانە حكومییەكان دیاری كرد و سەردان كردنی نەخۆشی لە چەند كاتێك دیاری كرد و ڕایگەیاند، بەدەر لەو كاتانە بۆ سەردانی نەخۆش بڕی 5 هەزار دینار لە سەردانیكەر وەردەگیرێت.

بەپێی نووسراوێكی به‌شی پلاندنانی دارایی سەر بە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، سەردانیکردنی نەخۆشخانەکان له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه‌ ده‌بێ به‌ پاره‌، بەجۆرێك لە ڕۆژانی دوو شه‌ممه‌ و چوار شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 3ی عەسر تاكو 7ی ئێواره‌ و ڕۆژانی هه‌ینی له‌ كاتژمێر 8ی بەیانی تاكو 12ی نیوەڕۆ به‌خۆڕایی ده‌بێت، بەڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاتانه‌، هه‌ر كاتێكی دیكه‌ هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی نه‌خۆش بكات، ده‌بێت بڕی 5 هه‌زار دینار بدات.

وەك لە گشتاندنەكەدا هاتووە، بڕی پسووڵەی نەخۆش لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن بە خۆڕاییە، بەڵام لە نەخۆشخانە گشتییەكان بە 1000 دینارە و لە نەخۆشخانە و كلینیكە ڕاوێژكارییەكان بڕی 3 هەزار دینار وەردەگیرێت.

بڕیاریش دراوە، نرخی پسووڵەی مانەوەی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان تەنها 10 هەزار دینار و بۆ یەك جار وەردەگیرێت بەبێ‌ دیاری كردنی ئەوەی چەند ڕۆژ نەخۆشەكە لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە بە نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە و چارەسەری تیشكی لەیزەر.

جەختیشی كردۆتەوە، هه‌ركه‌سێك له‌ فه‌رمانبه‌ر، نه‌خۆش و سه‌ردانیكه‌ر، ئەگه‌ر له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ جگه‌ره‌ بكێشێ، بڕی 10 هه‌زار دینار سزا ده‌درێن.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
سودانی بڕیاری ناردنی بڕێک پارەی دیکەی بۆ هەرێم دا
دوات سودانی بڕیاری ناردنی بڕێک پارەی دیکەی بۆ هەرێم دا
پەیوەنیدر