لە 24 کاتژمێردا 1200 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەر کراون



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری مانگی ئاب-ی لە نەخۆشخانەی شار بڵاوکردەوە و دەڵێت”50 نەشتەرگەری ئەنجامدراون”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەدا، لەمانگی ئابدا هەر 24 کاتژمێرێك نزیکەی (1200) هاوڵاتی بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردوە و زیاتر لە (50) نەشتەرگەری ئەنجامدراون.

بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/8/31) لەنەخۆشخانەی شار 36,287 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 27,847 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و 7,328 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 1,035 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

هەربەپێی ئامارەکە، مانگی ڕابردوو 7,300 نەخۆش داخڵ كراون لەنەخۆشخانەی شار، لەو ژمارەیە 2,370 نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و 1,009 نەخۆش لەبەشی گورچیلەی دەستكرد و 1,154 نەخۆش لەبەشی نەشتەرگەری و 781 نەخۆش لەبەشی هەناوی و 669 نەخۆش لەبەشی شكاوی داخڵ بوون.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی شار 1,622 نەشتەرگەری جۆراوجۆر و 119 نەشتەرگەری قەستەرە و 86 نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و 111 نەشتەگەری بۆ منداڵان ئەنجام دراوە.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی شار 95,454 شیكاری تاقیگەیی و 2,136 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 6,928 تیشك و 7,228 سۆنەر و 465 ئیكۆ و 779 چارەسەری سروشتی كراوە.

شارەوانی سلێمانی شوێنی زەوی فەرمانبەرانی پەسندكرد
پێشت شارەوانی سلێمانی شوێنی زەوی فەرمانبەرانی پەسندكرد
بارزانی: باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، لێكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردن و ئاشتییە
دواتر بارزانی: باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری پرسی كوردستان، لێكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردن و ئاشتییە
پەیوەندیدار