سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵوێزی نوێی تورکیا کرد



مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵویزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە موسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئانل بۆرا ئينان باڵيۆزى نوێى توركيا له‌ عێراق کۆبووەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ باڵوێزی نوێی تورکیا لە عێراق جەختمان لە گرنگیی پەرەپێدانیی پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانیی کردەوە.

تەوەرێکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت بوو بە پڕۆژەی ستراتیجی ڕێگەی گەشەپێدان کە وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی عێراقەوە بە تورکیا و ئەوروپا دەبەستێتەوە، و سەرۆکی حکومەتی دەڵێت” هاوڕابووین لە سەر پێویستیی بەشداربوونی هەرێمی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانی عێراق لەم پڕۆژە گرنگەدا”.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا،  تاوانی کوشتنی گەشتیارێکی دهۆک لە ئیستانبول باسێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، و وێڕای نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر ڕوودانی ئەم تاوانە و پێشکەشکردنی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییەکە، باڵیۆزی تورکیا دووپاتی کردەوە کە تاوانباران دەستگیرکراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەپێی بڵاوکراوەکەی مەسرور بارزانی، لەکۆبوونەوەکەدا هیچ ئاماژەیەک بەو هێرس و بۆردومانانەی سەر هەرێم لەگەڵ باڵوێزی نوێی تورکیا لە عێراق نەکراوە.

هاوڕابووین لە سەر نەهێشتنی هەر کێشە و ئاستەنگێک کە بۆ گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە کاتی سەردانیان بۆ تورکیا دێتە ئاراوە .

ئەمە لەکاتێکدایە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دوکان خەلەکان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری لاند کرۆزەر کرایە ئامانج و تێیدا باوک و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆی بۆردوومانەکەوە باوکێک بە ناوی (موزەفەر حسێن خدر عەولا) ناسراو بە “موزەفەر مۆزۆ” و دوو کوڕی بەناوەکانی (محەمەد موزەفەر، موبین موزەفەر) گیانیان لەدەستداوە، کە خەڵکی شارەدێی ناودەشتن و دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

بانکی ناوەندی ڕێكاری هەڵوەشاندنەوەی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند
پێت بانکی ناوەندی ڕێكاری هەڵوەشاندنەوەی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند
ناسنامەی قوربانیانی هێرشە درۆنیەكەی ڕێگای دوكان ئاشكراكران
دوات ناسنامەی قوربانیانی هێرشە درۆنیەكەی ڕێگای دوكان ئاشكراكران
پەیوەنیدر