ناسنامەی قوربانیانی هێرشە درۆنیەكەی ڕێگای دوكان ئاشكراكران



ناسنامەی قوربانیانی هێرشە درۆنییەكەی ئەمڕۆی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی مەدەنی لە نزیکی خەلەکان لە شارۆچكەی دوكان ئاشکر کران، کە باوکێک بە ناوی “موزەفەر مۆزۆ” و دوو کوڕی بوون، هاوکات دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان.

ئەمڕۆ چوار شەممە 4ی ئەیلوول، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی مەدەنیی لەسەر ڕێگای خەلەکان – کانی وەتمان و بە دیارییکراوی لە نزیکی شارەدێی خەلەکان- ی سەربە شارۆچکەی دۆکان لە پارێزگای سلێمانی کرد.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆی بۆردوومانەکەوە باوکێک بە ناوی (موزەفەر حسێن خدر عەولا) ناسراو بە “موزەفەر مۆزۆ” و دوو کوڕی بەناوەکانی (محەمەد موزەفەر، موبین موزەفەر) گیانیان لەدەستداوە، کە خەڵکی شارەدێی ناودەشتن و دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوان لە ئیدارەی ڕاپەڕین.

بۆردوومانەکە کاتژمێر ٠١:٢٥ـی خولەکی ئەم نیوەڕۆیە بوو، لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری توێتا لاندکرۆزەر بەئامانج گیراوە و بە تەواوی سووتاوە.

 

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵوێزی نوێی تورکیا کرد
پێشت سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵوێزی نوێی تورکیا کرد
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی ژمارەیەک وەبەرهێنەر بەڕێوەچوو
دواتر ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی ژمارەیەک وەبەرهێنەر بەڕێوەچوو
پەیوەندیدار