ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی ژمارەیەک وەبەرهێنەر بەڕێوەچوو



بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێورەسمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر بەڕێوەچوو.

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی مەراسیمەکەدا لە وتارێکدا ڕایگەیاند، “ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ ڕۆڵی بەرپرسانە و نیشتمانپەروەرانەی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوو لە هاوکاریکردن و پاڵپشتیکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  ڕۆڵیان دیار بووە”.

بە وتەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دۆخی خزمەتگوزاری و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان لە عێراق، لە ئاستێکی خراپدایە، ئامانجی سەرەکی ئێمەش پێشخستن و بونیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابوورییە بۆ هەرێمی کوردستان. هەروەها دەمانەوێت ناوچەکانی دیکەی عێراقیش پێشبکەون.

لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەت بە 406 پڕۆژەی وەبەرهێنان دراوە، کۆی سەرمایەی پڕۆژەکان 16 ملیار دۆلار بووە، کەرتی پیشەسازی بە 115 مۆڵەت زۆرترین وەبەرهێنانی تێداکراوە و کۆی سەرمایەی پڕۆژەکان سێ ملیار دۆلاری پێکهێناوە.

 

ناسنامەی قوربانیانی هێرشە درۆنیەكەی ڕێگای دوكان ئاشكراكران
پێت ناسنامەی قوربانیانی هێرشە درۆنیەكەی ڕێگای دوكان ئاشكراكران
لە سلێمانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ داواکردنی دەرمان دەخرێتەگەڕ
دوات لە سلێمانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ داواکردنی دەرمان دەخرێتەگەڕ
پەیوەنیدر