تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پارەی لە قاسەی خزمێکیدا گۆڕیوە



بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا، کە چەند جارێک پارەی ساختەی لەجێی پارەی ئەسڵیی خزمێکیان داناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن هاووڵاتییەکەوە، کەوا پارەی ناو قاسەی ماڵەوەی ساختە کراوە، بۆیە دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد لەسەر ئەم تاوانە و لە ڕێگای کامێرای چاودێرییەوە، بۆمان دەرکەوت کەوا خزمێکی دادخواز بە چەند جارێک پارەی ساختەی لەجێی پارە ئەسڵییەکە داناوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە وتەی دادخواز، لەناو قاسەکەیدا دۆلاری ئەمریکی ئەسڵیی تێدا بووە، بەڵام تۆمەتبارەکە هەر جارەو بڕێک لە پارەکەی بردووە و لە جێگای ئەوە پارەی ساختەی داناوەتەوە، بۆیە دوای چوونی بۆ نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو، بۆی دەرکەوتووە کە پارەکانی ئەسڵی نین و ساختە کراون.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، تۆمەتبار دانی نا بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان، دوای دەستگیرکردنی، ڕادەستی دادگا کرا و ڕاگیرا.

ئەو کەسەی بەناوی دامەزراندنەوە هاووڵاتییانی فریو دەدا، دەستگیرکرا
پێشت ئەو کەسەی بەناوی دامەزراندنەوە هاووڵاتییانی فریو دەدا، دەستگیرکرا
ئایا گۆشتی تاوس حەڵاڵە؟
دواتر ئایا گۆشتی تاوس حەڵاڵە؟
پەیوەندیدار