ئایا گۆشتی تاوس حەڵاڵە؟



د.شاخوان سيامنصوري

“ئێمە تاوسمان هەبوو مرد گۆشتیمان خوارد، وتیان نابێ بیخۆن، ئایا وایە”؟

تاوس ئەو باڵندە جوانەیە کە هەموو کەس حەز بە بینینی دەکات و خاوەن پەڕێکی جوانە و ئەڵێن سروشتی پەڕەکەی وەک گەڵای دارە لە پایزدا ئەوەرێی و لە بەهاردا جوان ئەبێتەوەو ساڵی یەک جار بێچوو هەڵدێنێ لە ڕێگەی هێلکەوە کە (١٢) هێلکە دەکات.

سەبارەت بە خواردنی گۆشتەکەی، چونکە هیچ دەقێکی لە سەر نیە و خواردنی گوشتی باڵندەش لە بنچینەدا دروستە مەگەر باڵندەیەک دەقی لە سەر بێت، یان لە ژێر دەقێکدا جێی ببێتەوە.

تاوسیش بە کورتی زانایان دوو بۆچونیان هەیە لە سەری کەم بەم شێوەیە:

یەکەم/ دروستە خواردنی:

ئەم بۆچونە مەزهەبی ئیمامی ئەبوو حەنیفە و ئیمامی مالیک و ئیمامی ئەحمەد و زاهیریەکانە.

وە دەڵێن باڵندەیەو پاکەو دەق لەسەر حەرامی نەهاتووە بۆیە دروستە خواردنی.

دووەم / دروست نییە خواردنی :

ئەمە قسەیە مەزهەبی ئیمامی شافعیە.

ئەم مەزهەبە پێیان وایە ئەم باڵندە شتی پیس دەخوات بۆیە حەرامە خواردنی.

پوختەی قسە:

مەزهەبی ئیمامی شافعی کە پێی وابوو حەرامە هیچ بەڵگەیەکیان بە دەستەوە نیە جگە لەوەی کە دەڵێن شتی پیسی ئەخوات بۆیە حەرامە!

بۆیە پێمان وایە لە ژێر ئەم ئایەتە پیرۆزە جێی ئەبێتەوە کە خوای گەورە ئەفەرموێت :{هو الذي خلق لكم ما في الأرض جميعا} البقرة :٢٩.

وە لە ژێر ئەم دەقەش جێی نابێتەوە کە :” نهى النبي صلى الله عليه وسلم عن كل ذي ناب من السباع وكل ذي مخلب من الطير” رواه مسلم (٣٥٧٤).

وەپاشان هیچ زیانێک لە خواردنی گۆشتەکەی نیە وەک لە ڕووی پزیشکیشەوە هیچی لەبارەوە نەهاتووه. والله أعلم؟

 

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پارەی لە قاسەی خزمێکیدا گۆڕیوە
پێشت تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پارەی لە قاسەی خزمێکیدا گۆڕیوە
سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ئەوەی دەبوو حکومەت بیکات ئێمە کردمان
دواتر سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ئەوەی دەبوو حکومەت بیکات ئێمە کردمان
پەیوەندیدار