لە قوتابخانە وێرانەکانەوە ڕۆژئاوای كوردستان، ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات



هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی بەرێوبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەڕ و پێكدادانەی كە بەرۆكی ناوچەكەی گرتووە، تا ئێستا دەیان قوتابخانە لە رۆژئاوای كوردستان وێران بوون و بەشێكیان نۆژەن نەكراونەتەوە.

 

سەمیرە حاجی عەلی هاوسەرۆکی دەستەی پەروەردەی بەرێوبەرایەتی خۆسەری لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند، ٨٧ قوتابخانە بەتەواوی وێران بوون بەهۆی شەر و پێكدادان لە ناوچەكەدا، ئەمە جگە لە ٩٢ قوتابخانەی دیکە کە بەشێکی وێران بووە، و ئێستاش ٥٥ قوتابخانە لەژێر كاری نۆژەنکردنەوە دان.

 

بە وتەی ئەو بەرپرسەی، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٧٦ قوتابخانە لەلایەن دەسەڵاتی پەروەردەوە بەرێوبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان نۆژەنکراونەتەوە، و ژمارەی قوتابخانەكان كە ئێستا قوتابییان تێیدا دەخوێنن ٤١٠٠ قوتابخانەیە.

 

ژمارەی قوتابییانی وەرگیراو لە رۆژئاوای كوردستان لەمساڵدا ١٨٦٠ قوتابی تێپەڕاندووە، سەرەڕای ئەوەی ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٢٥٠٠ قوتابی ئامادەیییان تەواو کردووە و چوونەتە زانکۆکان.

 

ساڵی رابردوو ژمارەی خوێندکارە سەرکەوتووەکان لە بەشی زانستیدا گەیشتە ١١٥١ قوتابی، و لە وێژەیی ٩٠١ خوێندكار بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەی خوێندن لە رۆژئاوای كوردستان پێویستی بە پاڵپشتی و هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە، چونکە ژمارەی قوتابیان لە زیادبووندایە و قوتابخانەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.

 

هاوکات نزیکەی ٤١ هەزار مامۆستا ئامادەن بۆ پێشوازیكردن لە قوتابییان، چاوەڕوان دەكرێت ٥٥ قوتابخانەی دیکە دوای تەواوبوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوە دەستبەخوێندن بكەنەوە .”

 

لەم ساڵدا مەنهەجی بەشێك لە پۆلەکان گۆڕاوە، كە مەنهەجی پۆلەکانی ١، ٤، ٧، و ١٠ن ”، و نزیکەی دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کتێبی خوێندن چاپکراون.

 

سەرچاوە؛ نۆرس پرێس

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ئەوەی دەبوو حکومەت بیکات ئێمە کردمان
پێت سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان: ئەوەی دەبوو حکومەت بیکات ئێمە کردمان
مەسرور بارزانی: پشتیوانی دەستەی دەستپاکی دەکەین بۆ بنبڕکردنی پەتای کوشندەی گەندەڵی
دوات مەسرور بارزانی: پشتیوانی دەستەی دەستپاکی دەکەین بۆ بنبڕکردنی پەتای کوشندەی گەندەڵی
پەیوەنیدر