١٠ زانیاری نوێ دەربارەی ئاوڵەی مەیمون.. ڤاکسینەکە تا چەند کاریگەرە؟



ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆمەڵێک نوێکاری سەبارەت بە نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون بڵاوکردەوە، دوای ئەوەی لە 14ی ئابدا باری نائاسایی تەندروستی نێودەوڵەی بەهۆی نەخۆشییەکەوە ڕاگەیەنرا.

دیارترین زانیارییە نوێیەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بریتین لە:

1– ئاوڵەی مەیمون هێشتا پەتایەکى جیهانى نییە، وە بەنەخۆشى “X” نازانرێت.

2- ئەو کەسە بەتەمەنانەی پێش ساڵی 1985 ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمونیان وەرگرتووە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە پارێزراون.

3- نەخۆشیەکە توشی هەموو کەسێک تەنانەت منداڵیش دەبێت و دەتوانرێت لە دایکەوە بۆ کۆرپەلە بگوازرێتەوە.

4- نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون چارەسەری نییە، بەڵام ڤاکسینەکە 85% کاریگەر دەمێنێتەوە.

5- لە ساڵی 2022 وە تا ئێستا 100 هەزار حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون لە سەرانسەری جیهان تۆمار کراوە.

6- هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بە ناوچەیەک دادەنرێت کە مەترسی هەیە بۆ تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون.

7- تا ئێستا ڕێکخراوەکە پێشنیاری پێدانی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون ناکات بە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە.

8- 900 حاڵەتی تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە 12 وڵات لە کۆی 22 وڵاتی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست تۆمار کراوە، تەنها یەک حاڵەتی مردن تۆمارکراوە.

9- لە ئێستادا توێژینەوەیەکی نوێ بۆ پەرەپێدانی ڤاکسین و دژە ڤایرۆس بۆ چارەسەری ئاوڵەی مەیمون ئەنجام دەدرێن.

10-پێویستە ڕەچاوی باری دەروونی نەخۆشانی ئاوڵەی مەیمون بکرێ و دوور بکەونەوە لە چەواشەکردنی کۆمەڵایەتی.

جگەرەکێشان، چەوری ورگ زیاد دەکات
پێشت جگەرەکێشان، چەوری ورگ زیاد دەکات
ئەسپەکان زیرەکییان بێ ئەندازەیە و پلان بۆ داهاتوو دادەنێن
دواتر ئەسپەکان زیرەکییان بێ ئەندازەیە و پلان بۆ داهاتوو دادەنێن
پەیوەندیدار