ئەنجامی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا ئاشکرا دەکرێت



بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆببێتەوە و رێکارەکانی سیستمی دارایی و ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی دارایی ھەرێم و عێراقیش تاووتوێ بکرێن.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کاتژمێر ١٠:٣٠خولەک دەستپێدەکات و سێ بڕگە لەخۆدەگرێت، لە بڕگەی یەکەمدا ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە یەکخستنی رێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاری لەنێوان ھەردوو حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێم بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی دەسەڵات و مافەکانی ھەرێمی کوردستان بە گوێرەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی دووەمیشدا، ئەنجامی کۆبوونەوەکەی شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی ھەرێم و وەزارەتی دارایی عیراق دەخرێتەڕوو کە ڕۆژی ٢٩ی مانگی ئاب ئەنجامدرا، لەگەڵ خستنەڕووی بەڕێوەچوونی کارەکانی تیمی ھاوبەشی ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی.

بڕگەی سێیەمیش تایبەتە بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی ئابووری وزاری فیدراڵ لە ھەولێر لە ھەفتەی داھاتوودا، کە تایبەت دەبێت بە دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکانی وەزارەتەکانی ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم.

ئەسپەکان زیرەکییان بێ ئەندازەیە و پلان بۆ داهاتوو دادەنێن
پێشت ئەسپەکان زیرەکییان بێ ئەندازەیە و پلان بۆ داهاتوو دادەنێن
دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی “هەژماری من” دەستپێدەکات
دواتر دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی “هەژماری من” دەستپێدەکات
پەیوەندیدار