وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گەڕانەوەی 126 خێزانی ئاوارەی لە کەمپەکانی هەرێم بۆ زێدی ڕەسەنی خۆیان ڕاگەیاند، کە بڕی چوار ملیۆن دینار دراوە بە هەر خێزانێک.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، 126 خێزان کە بەم دواییە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە، لە بەخشینێکی چوار ملیۆن دیناری سوودمەند دەبن.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نزیکەی 126 خێزانی ئاوارەی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان لە بەخشینێکی چوار ملیۆن دیناری سوودمەند بوون بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ ناوچە نیشتەجێبوونەکانی خۆیان لە پارێزگای نەینەوا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەردەوام دەبن بۆ دابەشکردنی هاوکارییە داراییەکان بەسەر سەرجەم ئەو خێزانانەی کە تازە لە کەمپەکان گەڕاونەتەوە، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بە مەبەستی هاندانی ئاوارەکان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان.