قوباد تاڵەبانی جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکاتەوە لە ناویشیاندا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ئەنیل بۆرا ئینان، باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی تورکیا کرد و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا، لەمبارەیەوە جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەیدا بە پێویستیی پتەوکردنی پەیوەندییەکان بەشێوەیەکی تەندروست لە بوارە جیاوازەکاندا و جەختیشی کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و لەناویشیاندا کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنەوە.