ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سووتانی دارستانه‌كانه‌وه پێشنیازێك ده‌داته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بە بابەتی سووتانی دارستانەكان پێشنیازێكی داوەتە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان.
لە پێشنیازەكەدا هاتووە، “له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاریی كردن له‌دارستان و پاوانی هه‌رێمی كوردستان داواكارین له‌به‌ڕێزتان ئه‌و ڕووبه‌ره لەدارستان، كه‌ساڵانه ده‌سووتێن یان ده‌سووتێندرێن، ڕێگه نه‌درێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه بكرێت و ڕێگه‌ش نه‌درێت زه‌وییه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه له‌سه‌ریان”.
ئاشكراشی كردووە، “چونكه گومان ده‌كرێت به‌شێك له‌و سووتاندنانه به‌مه‌به‌ست بكرێن”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە جگە لە ئاگركەوتنەوە لەناوچە دارستانەكانی گوندەكان و سووتانی دەغڵ و دانی جوتیاران، بەڵام لە دارستانی قەراخ شار و شارۆچكەكان چەندین جار ئاگر دەكەوێتەوە و دواتریش دەوترێت ئەو ناوچانە دەكرێن بە پڕۆژەی “بازرگانی و نیشتەجێبوون و گەشتیاری”.