لەسەر سووتانی دارستانەكان‌ پێشنیازێك ده‌درێتە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران



ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سووتانی دارستانه‌كانه‌وه‌ پێشنیازێك ده‌داته‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەبارەت بە بابەتی سووتانی دارستانەكان‌ پێشنیازێكی داوەتە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان.

لە پێشنیازەكەدا هاتووە، “له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پارێزگاریی كردن له‌دارستان و پاوانی هه‌رێمی كوردستان داواكارین له‌به‌ڕێزتان ئه‌و ڕووبه‌ره‌ لەدارستان، كه‌ساڵانه‌ ده‌سووتێن یان ده‌سووتێندرێن، ڕێگه‌ نه‌درێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ بكرێت و ڕێگه‌ش نه‌درێت زه‌وییه‌كه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ له‌سه‌ریان”.

ئاشكراشی كردووە، “چونكه‌ گومان ده‌كرێت به‌شێك له‌و سووتاندنانه‌ به‌مه‌به‌ست بكرێن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە جگە لە ئاگركەوتنەوە لەناوچە دارستانەكانی گوندەكان و سووتانی دەغڵ و دانی جوتیاران، بەڵام لە دارستانی قەراخ شار و شارۆچكەكان چەندین جار ئاگر دەكەوێتەوە و دواتریش دەوترێت ئەو ناوچانە دەكرێن بە پڕۆژەی “بازرگانی و نیشتەجێبوون و گەشتیاری”.

قوباد تاڵەبانی داوا دەکات ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکرێتەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی داوا دەکات ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بکرێتەوە
ئەنجامی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنرا
دواتر ئەنجامی خوولی دووەمی تاقیكردنەوەی 12ی ئامادەیی ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار