ڕێككەوتنێكی 15 خاڵی لەنێوان هەرێم و عێراق واژۆكرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بەپێی ڕێکكەوتنێکی 15 خاڵی لە نێوان هەرێم و بەغدا ڕێکارەکانی سەپاندنی باج لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا یەکدەخرێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٤/٩/٣ کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەڕێوەچوو بە میوانداری سەرۆکی دەستەی گشتی باجەکان و سەرۆکی دەستەی گشتی گومرگ لە حکومەتی فیدڕاڵ.

ڕاشیگەیاندووە، ئامانج لە کۆبوونەوەکە بەدواداچوون بوو بۆ پلان و بەرنامەی کاری هەردوو دەستەی گشتی گومرگ و باجەکان لە کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان لە چوارچێوەی یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٤دا.

بە وتەی د. نەرمین، سەرۆکی دەستەی باجەکان ئاشکرایکرد، کە بەپێی ڕێکكەوتنێکی 15 خاڵی لە نێوان هەرێم و بەغدا ڕێکارەکانی سەپاندنی باج لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا یەکدەخرێت و بەپێی ئەو ڕێکكەوتنە لەئەمڕۆوە هەرێمی کوردستان ٥٠٪ داهاتی باج دەداتە حکومەتی فیدڕاڵ.

جەختیشی كردۆتەوە، هەربەپێی ڕێکكەوتنە هاوبەشەکە هەردوو حکومەت بەڵگەنامەی ئەستۆپاکی باجی سەر کۆمپانیاکان، کە چالاکییان هەیە لە شارەکانی هەرێم و دەرەوەی هەرێم پەسەند دەکەن و ئەوەش کۆتایی دێنێت بە کێشەی جیاوازی باج.

 

عێراق مووچەی توێژێكی دیكەی زیادكرد
پێت عێراق مووچەی توێژێكی دیكەی زیادكرد
ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
دوات ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر