لە مانگێكدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە تۆماركراوە



تەندروستی سلێمانی ئاشكرای دەكات، لەمانگێكدا 16 هەزار و 380 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵان بینراون و زیاتر لە هەزار حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوەش تۆماركراوە.

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 2024/7/31) لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی 16 هەزار و 380 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، هاوكات 2 هەزار و 583 منداڵ داخڵ كراون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، هەر لەو مانگەدا لەنەخۆشخانەی مناڵان 1,158 حاڵەتی سكچون و ڕشانەوە و وشكبوونەوە و 356 حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە ، 373 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 286 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 412 منداڵ لەبەشی ڕاهێنانەوەی چارەسەری خۆراك و 140 منداڵ لەبەشی هەرس و جگەر بینراون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری 19 هەزار و 216 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 630 سۆنەر و 83 ئیكۆ و 31 نازۆر ئەنجام دراوە و 543 تیشك گیراوە.

 

خانەنشینانی كوردستان پەیامێكیان بڵاوكردەوە
پێت خانەنشینانی كوردستان پەیامێكیان بڵاوكردەوە
دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەستپێدەكات
دوات دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەستپێدەكات
پەیوەنیدر