دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەستپێدەكات



سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، زەوی بۆ دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان دابین کراوە و دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.

د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، دوای بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت لەئێستادا زەوی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو یەکانە دابین کراوە و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا دەست بەدروستکردنی بەشێکی بکرێت و بەشێکی دەمێنێت ئەوانیش دروست دەکرێن.

ڕاشیگەیاندووە، کاری بەردەوام لەسەر دروستکردنی ئەو یەکانە دەکرێت بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت و ھەنگاوی باشی بۆ نراوە و ڕێکارەکان تەواوبن دروست دەکرێن بۆ ئەوەی خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت لێی سوودمەندبن، چونکە بڕیارە لە ھەموو شارەکان ئەو یەکانە دروست بکرێن.

لەبارەی جیاکردنەوەی فۆرمەکانیش، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان دەڵێت: “کاری لەسەر دەکرێت و تاوەکو ئێستا فۆڕمەکانی پڕکراونەتەوە لەیەک جیانەکراونەتەوە، چونکە خەڵکێکی زۆر فۆڕمی پڕکردۆتەوە”.

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت لە ھەموو شارەکانی ھەرێمی کوردستان دروست دەکرێن و بە پێشەکیەکی کەم و قیستی درێژخایەن پێیان دەدرێت.

 

لە مانگێكدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە تۆماركراوە
پێشت لە مانگێكدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی سكچوون و ڕشانەوە تۆماركراوە
نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت
دواتر نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت
پەیوەندیدار