نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت



بەهۆی ناجێگیری بازاڕی دراوەكانەوە بانكی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشتنی ڕۆژانەی دۆلاری بەشێوەی كاش زیاد كرد و شارەزایەكی ئابووری دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی ئاڵوگۆڕی١٠٠ دۆلار بۆ خوار ١٤٧ هەزار دۆلار دابەزێت.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ناجێگیرە و ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار بە 149 هەزار و 250 دینارە.

بەدر لایید، شارەزای دارایی و بانکی عێراقی ڕایگەیاندووە،”چەند ڕۆژێکە نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار تا ڕادەیەک جێگیرە و لە سنووری ١٤٩ هەزار و 300 دیناردایە و چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا دەکرێت، هیوادارین ئەنجامەکانی ئەرینی بن و ببێتە هۆی دابەزینی نرخی ئاڵۆگۆڕ لەهەفتەکانی داهاتوودا”.

وتیشی، “پێشبینی دەکرێت بانکی ناوەندی عێراق ڕۆژانە فرۆشتنی دۆلاری کاش زیاد بکات بۆ نزیکەی٢٠ ملیۆن دۆلار لەبری ١٠ ملیۆن دۆلار لەڕۆژێکدا”.

ڕوونیشی کردەوە، “لەوانەیە هەواڵی گەیشتن بەرێکكەوتنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، خواست لەسەر دۆلار کەم بکاتەوە و ئەمەش خستنەڕووی دۆلار زیاتر دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا نرخی ئاڵوگۆڕی١٠٠دۆلار بۆ خوار ١٤٧ هەزار دۆلار دابەزێت”.

جەختیشی کردەوە،” لەحاڵەتی دەرکەوتنی نیشانەیەکی پۆزەتیڤ لەسەر دۆخی ناوچەکە و عێراق، بەئەگەری زۆرەوە نرخی دولار بەرامبەر بەدینار وردە وردە دادبەزێت و پێدەچێت لە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی عێراق نزیک ببێتەوە”.

 

دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەستپێدەكات
پێشت دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان دەستپێدەكات
پارەی بەستنی پێوەری ئاو كەم كرایەوە
دواتر پارەی بەستنی پێوەری ئاو كەم كرایەوە
پەیوەندیدار