كۆڵبەرێكی لاو و خەڵكی شاری سەوڵاوا بە ناوی ئارمان محەمەدی، لە كاتی كۆڵبەری و لە سنووری نەوسوود بە هۆكاری كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەست دا.
هاوكات كۆڵبەرێكی خەڵكی پاوە بە ناوی ئارەش محەممەدی لەلایەن هێزە چەكدارەكانەوە كەوتووەتە بەر لێدان و كوتان و بە سەختی بریندار بووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، كۆڵبەرێك بە ناوی ئارمان محەممەدی، تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵكی شاری سەوڵاوا، لە كاتی كۆڵبەریدا لە بەرزایییەكانی سنووری نەوسوود سەر بە پارێزگای كرماشان، بە هۆكاری كەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بریندار بووە و لە كاتی گواستنەوەی ئەو كۆڵبەرە بە بریندارە بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەكان، لە ڕێگەدا گیانی لەدەست داوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئارمان محەممەدی، خەڵكی شاری سەوڵاوا بووە و لە شوێنێك بە ناوی “سۆفی جانە”ی سنووری نەوسوود لە بەرزایی كەوتووەتە خوارەوە.
هاوكات كۆڵبەرێكی دیكەی خەڵكی شاری پاوە بە ناوە ئارش محەمەدی، لەلایەن هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەیەكی دڕندانە و بێڕێزانە لێی دراوە و بەم هۆكارەشەوە بریندار بووە.
سەرجەم كەرەستە و كەلوپەلەكانی ئەو كۆڵبەرە لەلایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە.