تەقینەوەیەك لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا



له‌ شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا و زیانی لێ كه‌وته‌وه‌.

میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردەوە، ئۆتۆمبێلێك لەناو گرتووخانه‌ی گەڕەكی فرسان له‌ قامیشلۆ تەقیوەتەوە و زیانی گیانی و ماددی لێكەوتۆتەوە.

به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌زاندراوه‌ كه‌ بۆمبی چێندرا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، یاخود به‌ درۆن ئه‌و ئۆتۆمبێلە كراوه‌ته‌ ئامانج.

گرتووخانەكە بەوە ناسراوە، كە تۆمەتبارانی ڕاگیراوی تێدا زیندانی دەكرێت تاوەكو لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان تەواو دەبێت.

پارەی بەستنی پێوەری ئاو كەم كرایەوە
پێت پارەی بەستنی پێوەری ئاو كەم كرایەوە
فوئاد حسێن: ئەمریکییەکان داگیرکەر نین
دوات فوئاد حسێن: ئەمریکییەکان داگیرکەر نین
پەیوەندیدار