باڵیۆزی توركیا بۆ بارزانی: بكوژرانی گەشتیارە كوردەكە دەستگیركراون



باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق سەردانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و ڕایگەیاند، سەرجەم تاوانبارانی كوشتنی گەشتیارەكەی هەرێم دەستگیركراون و بەدڵنیاییەوە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە 3ی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانیل بورا ئینان، باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی وەك باڵیۆز لە عێراق بە بارزانی ڕاگەیاند و ویستی وڵاتەكەشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، بەتایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق بە وردی باسی لە تاوانی كوشتنی گەشتیارێكی هەرێمی كوردستان لە توركیا كرد و وێڕای دەربڕینی سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی بە بارزانی و كەسوكاری قوربانییەكە، ئەوەی بە بارزانی ڕاگەیاند، “لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا بەدواداچوونی تەواویان بۆ ڕووداوەكە كردووە و ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر و سەرجەم تاوانبارانی ئەو ڕووداوە دەستگیركراون و بەدڵنیاییەوە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن”.

لای خۆیەوە بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق خواست و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كردەوە.

 

تڕەمپ؛ عێراق، لقێکە لە ئێران
پێت تڕەمپ؛ عێراق، لقێکە لە ئێران
مامۆستا ئیسماعیل ئازاد نەکراوە
دوات مامۆستا ئیسماعیل ئازاد نەکراوە
پەیوەندیدار