حکومەتی عێراق قەرز دەداتە گەنجانی هەرێمی کوردستان



حکومەتی عێراق قەرزێکی 5-50 ملیۆن دیناریی بە گەنجان دەدات و پرۆژەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم زالمی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گەنجان و ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای گەنجان ڕاگەیاند، “لە چەند رۆژی داهاتوودا پێدانی قەرز بە گەنجانی خاوەن بەهرە و توانای داهێنان رادەگەیێنین، کە لە ڕێگەیەوە دەتوانین هاوکاری گەنجان بین بۆ دەرخستنی تواناکانیان.”

زالمی وتیشی، سەرجەم گەنجانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەند بن، ئەوەشی خستەڕوو کە لە رۆژانی داهاتوودا لینکی تایبەت بەو مەبەستە کارا دەکرێت و سەرەتا گەنجی بەهرەمەند خۆی تۆمار دەکات و دواتر لیژنەیەکی تایبەتی ئەنجوومەنی باڵای گەنجان، پێداچوونەوە بە زانیارییەکان دەکات و لەسەر بنچینەی توانا و بەهرەکەیان، قەرزیان پێ دەدرێت.”

قاسم زالمی ڕاشیگەیاند، “قەرزەکە بەگوێرەی توانا و داهێنانی گەنجان دەبێت، کە 5 بۆ 20 ملیۆن دینار دەبێت؛ قەرزی 50 ملیۆنیش تەرخان دەکرێت کە ئەوەیان لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بە گەنجان دەدرێت.”

مامۆستا ئیسماعیل ئازاد نەکراوە
پێشت مامۆستا ئیسماعیل ئازاد نەکراوە
سەدان خانووی زیادەڕۆ لە سلێمانی تاپۆ دەکرێن
دواتر سەدان خانووی زیادەڕۆ لە سلێمانی تاپۆ دەکرێن
پەیوەندیدار