شاندی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، هەرێمی کوردستان هەموو داهاتەکەی ڕادەست نەکردووە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەهد ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق لە ڕووی مرۆییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا کردووە و حکومەتی هەرێم تا ئێستا هەموو داهاتەکانی ڕادەست نەکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو کە شاندی لیژنەکەیان بۆ بەدواداچوونی دۆسیە داراییەکان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، بێ ئەوەی کاتەکەی دیاری بکات.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕاشیگەیاند، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەدرێت و دەبێت هەرێمیش پابەندییەکانی جێبەجێ بکات.
عەتوانی وتیشی: “پێسیوتە حکومەتی عێراق ئاشکرای بکات کە هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا تا چەند پابەندبووە بەو بڕگانەی یاسای بودجەوە کە پەیوەستن بە ڕادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان”.