پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەس به‌تۆمه‌تی دزینی 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ لە لایەن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانەوە ده‌ستگیركران.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد كه 170 سه‌ر مه‌ڕی لێدزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو پاش گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵنه‌وه‌كان‌و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا ئاژەڵەكان له‌سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ به‌هاوكاری ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ بدۆزرێنه‌وه.
ڕوونیشیکردەوە کە دەست بەسەر ئاژەڵەکاندا گیرا و بەبڕیاری دادوەر ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی دوكانه‌وه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یانداوه و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە بەتۆمەتباران بووە.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئێستا هه‌ر دوو تۆمه‌تبار (ب، م، ح له‌دایكبووی 1993 – ر، س، م له‌دایكبووی 1986) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.