ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت



ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت کە پێشتر بە بڕی 13 ملیۆن دۆلار کڕیبووی.

وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر فڕۆکە تایبەتەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت کە لە کۆماری دۆمێنیکان بووە و پاشان گواستوویانەتەوە بۆ ویلایەتی فلۆریدا.

میریک گارلان، وەزیری دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، فڕۆکەکە بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕێی کۆمپانیایەکی ساختەوە کڕدراوە و پاشان براوەتە دەروەی ئەمریکا بۆ ئەوەی مادۆرۆ و دەستوپێوەندەکەی بەکاری بهێنن.

ئەوەشی خستەڕوو کە فڕۆکەکە لە جۆری داسۆ فالکۆن ئی ئێکس 900ەیە و بە بڕی 13 ملیۆن دۆلار کڕدراوە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا جەختیکردەوە کە لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەوانەدا دەکەن کە سزاکانی ئەمریکا و ئەو ڕێسایانە پێشێل دەکەن کە ڕێگری دەکەن لەوەی بەرهەمی ئەمریکا بەجۆرێک بەکاربهێنرێت کە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان دروست دەکات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ساڵی 2019 فەرمانێکی دەرکرد بۆ قەدەغەکردنی مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی ڤەنزوێلا.

دوو کەس به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیركران
پێت دوو کەس به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ 170 سه‌ر ئاژه‌ڵ ده‌ستگیركران
ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن
دوات ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن
پەیوەندیدار