ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن



دوای زیاتر لە دوو مانگ چاوەڕوانیی، ئەمڕۆ مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینان و 11 دەستە دابەش دەکرێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی بە هاوتاکراوی لەگەڵ خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت.

هاوکات مووچەی ئەم شوێنانەش دابەش دەکرێت: کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان، مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگەی مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی.

بڕیارە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت و پاشان ئامادەکاریی بۆ مووچەی مانگی ئاب بکرێت.

لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئەم مانگە 120 هەزار مووچەخۆر، لە ڕێگەی “هەژماری من”ەوە مووچە وەردەگرن، کە 103 هەزاریان مووچەخۆری مەدەنی و 17 هەزاریان پێشمەرگەن.

 

ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت
پێت ئەمریکا دەستی بەسەر فڕۆکە تایبەتەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلادا گرت
کامەران عوسمان: ئەمشەو تورکیا ٢٤ جار بۆردومانی هەرێمی کوردستانی کرد
دوات کامەران عوسمان: ئەمشەو تورکیا ٢٤ جار بۆردومانی هەرێمی کوردستانی کرد
پەیوەنیدر