جارێکیتر تورکیا بۆردومانی شارباژێڕی کرد



فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی شاخی کوێرەکانی لە سنوری گوندی گەڵاڵەی شارباژێر كردوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبوە.

بەپێی هەواڵێکی میدیای گۆڕان، قائیمقامی قەزای ماوەت ڕایگەیاندووە، فڕۆکەیەکی جەنگی ورکیا بۆردومانی شاخی کوێرەکانی لە سنوری گوندی گەڵاڵەی شارباژێر كردوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی نەبوە.

هاوكات لەلایەکی ترەوە لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە ناوچەكانی بناری چیای قەندیل بۆردومان دەکرێت.

لای خۆشیەوە، وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردەوە، هێرشیان كردوەتە سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و (20) پێگەی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)ـیان بەئامانج گرتوە.

لەهەولێر هۆڵی نەشتەرگەری و دەرمانخانەی نەخۆشخانەیەک داخران
پێت لەهەولێر هۆڵی نەشتەرگەری و دەرمانخانەی نەخۆشخانەیەک داخران
سەعدی پیرە:هەوڵ دەدرێت کێشە بۆ مووچە دروستبکرێت
دوات سەعدی پیرە:هەوڵ دەدرێت کێشە بۆ مووچە دروستبکرێت
پەیوەنیدر