پەرلەمان یاسای باری كەسێتی خستەوە بەرنامەی كار



سەرەڕای ناڕەزایەتییەكانی ڕێكخراوەكانی نان و كۆمەڵگەی مەدەنی و بەشێك لە حزبەكان، بەڵام پەرلەمانی عێراق سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای باری كەسێتی، كە وەك چالاكوانان دەڵێن: ناوەندە ئاینییەكان شوێنی دادگاكان دەگرنەوە و شەرعیەت دەدرێت لە بەشوودانی كچانی خوار 18 ساڵ.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی دانیشتنەكانی ڕۆژی سێ‌ شەممە 3ی ئەیلوولی بڵاوكردەوە، كە لە كاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ دەستپێدەكات و تیایدا خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەك دەكرێت.

بەپێی كارنامەی دانیشتنەكە، دەنگ لەسەر دوو پڕۆژە یاسا دەدرێت و خوێندنەوەی دووەمیش دەكرێت بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی و هاوكات خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ سێ‌ پڕۆژە یاسا دەكرێت.

ئەم پڕۆژەیە زۆر خراپە و دەبێتە هۆی تێكدانی شیرازەی خێزان و ئاستەنگ دروست كردن لەبەردەم كاروباری دادگاكان و یەكلایی كردنەوەی دۆسیەكان قورستر دەكات و مەرجەع و دیوانەكانی وەقفی شیعی و سوننی دەكاتە جێگرەوەی دادگاكان و هاوكات كێشەی گەورە بۆ پڕۆسەی هاوسەرگیری دروست دەكات و كێشەی گەورە دەخاتە نێوان هاوسەران لە بابەتی مەزهەب و هاوكات كێشەی گەورەی تەندروستی لێ‌ دەكەوێتەوە بەتایبەت لە بەشوودانی كچانی تەمەن بچووك.

ئەم هەموارە ژمارەیەك پەرلەمانتاری پێكهاتەی شیعە پێشكەشیان كردووە، لەلایەن هێزە مەدەنییەكانەوە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان ناڕەزایەتیی دروستكردووە و هەموارەكە تۆمەتبار دەكرێت بەوەی رێگە بە هاوسەرگیری كچانی منداڵ دەدات.

لەدوای كەوتنی رژێمی سەددامەوە لە ساڵی 2003، ئەمە جاری سێیەمە لایەنە شیعەكان هەوڵی هەمواركردنی یاسای باری كەسێتیی عێراقی دەدەن.

 

پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان دەستپێدەكاتەوە
پێت پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان دەستپێدەكاتەوە
هەرێم تالیب بەرهەمی (دیدەكەم)ی بڵاوكردەوە
دوات هەرێم تالیب بەرهەمی (دیدەكەم)ی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر