كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت



وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان زیاد دەبێت و دەشڵێت: لە ئێستادا 12 بۆ 13 كاتژمێر كارەبا هەیە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاندووە، بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا و هەوڵەکانی وەزارەت پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان زیاد دەبێت و دەشڵێت: لە ئێستا بڕی بەرهەم هێنانی کارەبا لە نێوان 3500 تا 3700 مێگاواتە.

وتیشی، “لە مانگی ئاب تێکڕای پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بە هاووڵاتیان 11 کاتژمێر و نیو بووە، بەڵام ئێستا 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت، هەروەها لە ناوەڕاستی ئەم مانگەش زیاتر دەبێت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە مانگی ڕابردوودا، کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئەم کابینەیەوە وەزارەتی کارەبا، ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران خودی خۆی، زۆر چاویان لەسەر وەزارەتی کارەبا بووە، بەدەنگ وەزارەتی کارەباوە هاتوون، هەوڵیان داوە وا لە وەزارەتی کارەبا بکەن ڕۆژانە 24 کاتژمێر کارەبا بدات بە هاووڵاتییان، بەڵام تاکو ئیستا تەواوی قۆناغەکانمان نەبڕیوە تاکو ڕۆژانە 24 کاتژمێر کارەبا بدەین.

 

هەرێم تالیب بەرهەمی (دیدەكەم)ی بڵاوكردەوە
پێت هەرێم تالیب بەرهەمی (دیدەكەم)ی بڵاوكردەوە
مووچەی خانەنشینان دوای زیادكردنی چۆن دابەش دەكرێت؟
دوات مووچەی خانەنشینان دوای زیادكردنی چۆن دابەش دەكرێت؟
پەیوەندیدار