لەسەر کوژرانی هاووڵاتییە کوردەکە تورکیا هەڵوێستی ڕاگەیاند



جێگری سەرکۆماری تورکیا لە بارەی کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دهۆکی لە ئیستانبوڵ ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت” ڕووداوەکە دوور و نزیک پەیوەندی بە قسەکردنی کوردیەوە نەبووە”.

جێگری سەرکۆماری تورکیا، جەودەت یەڵماز ڕایگەیاند، ”لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ڕووداوەکەی ئیستانبوڵ دوور و نزیک پەیوەندی بە قسەکردنی کوردیەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی دەمەقاڵێی جیاوازەوە بووە”.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاویکردەوە، یەڵماز جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەو ڕوونکردنەوە ئیستفزازیانەی دەڵێن ”بازرگانی کوردی خەڵکی دهۆک، حەکیم لوقمان تەنیا بەهۆی قسەکردن بە زمانی دایک لە ئیستانبوڵ چەقۆ لەسەر دڵی دراوە و کوژراوە” ڕاست نییە، و ئەوە بۆئەوەیە حکومەت و هاوپەیمانە سیاسییەکان بکرێنە ئامانج.

ڕاشیگەیاند: ”ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەو هاووڵاتیانەمان یان هیچ کەسێکی دیکەدا نییە کە بە زمانی کوردی قسە دەکەن. کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا هەیە کە هەوڵی دابەشکردنی وڵاتەکەمان دەدەن وەک ئامڕازێک بۆ گەمە ئیمپریالیستییەکان، لەگەڵ تیرۆر و ئەوانەی یەکێتیی نەتەوەییمان دەکەنە ئامانج”.

یڵماز باسی لەوە کرد کە زمانی تورکی (لە تورکیادا) زمانی فەرمی و هاوبەشە، و حکوومەتەکانی ئاک پارتی بەو چاکسازیە جۆراوجۆرانەی پەیوەست بە زمانی دایک ئەنجامیداون، عەقڵییەتی قەدەغەکاری ڕابردوویان نەهێشتووە.

وتیشی ”ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کەسێک تەنیا لەبەرئەوەی بە زمانی کوردی قسەی کردووە، ئەوا هەموومان دژی ئەوە دەوەستینەوە، و ئەوەی پێویست بێت لە ڕووی یاساییەوە دەکرێت”.

ئەلماز ڕوونیشیکردەوە، بەپێی زانیاری سەرەتاییەکان ئەو تاوانبارەی لە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئیستانبوڵدا کەسێکی کوشت، هاووڵاتییەکی خەڵکی باتمانە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ڕووداوەکە دوور و نزیک پەیوەندی بە قسەکردنی کوردیەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی دەمەقاڵێی جیاوازەوە بووە.

جێی باسە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی سەر بە پارێزگەی دهۆک بە ناوی حەکیم لوقمان لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ئیستانبوڵ کوژرا، کەسوکارەی ڕایانگەیاند، لەسەر قسەکردن بە کوردی کوژراوە.

بافڵ تاڵەبانی: سیاسەتی ڕاستكردنەوەی رێڕەو و هاوسەنگی هێز دەكەینە واقع
پێشت بافڵ تاڵەبانی: سیاسەتی ڕاستكردنەوەی رێڕەو و هاوسەنگی هێز دەكەینە واقع
سكهەڵگووشینی ناچاری!
دواتر سكهەڵگووشینی ناچاری!
پەیوەندیدار