كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیەنرا



نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ئاشكرای دەكات، مووچەی مانگی5 و 6 و 7 و 8ی مامۆستایان بەسیستمی وانەبێژی خەرج دەكرێت، بەڵام لە مانگی 9ەوە بەشێوەی گرێبەست خەرج دەكرێت.

كارۆخ عەبدوڵا گوڵاوی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا شایستەی مانگی 5 ی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت بەچەک لە سەرجەم پەروەردەکان و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بەدابەشکردنی، بەشێوەی مەقتوعی تەواو ، كە بۆ مانگی 5 و 6 بەشێوەی مەقتوعی تەواو خەرج دەكرێت، بەڵام بۆ مانگی 7 و 8 بەشێوەی نیو مەقتوعە و پێكەوە خەرج دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕێین دوای ڕەزامەندی و ڕێکارە داراییەکان لەمانگی 9 بۆ مانگی 10 مامۆستایان بەشێوەی گرێبەست مووچەکانیان وەربگرن .

جەختیشی كردەوە، لەکۆتایی ئەم هەفتەیە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 5ی 9 ناوی سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست دەگەڕێنەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە ، دوای وردبینی ناوەکان لەوەزارەت بەفەرمان و ڕێنمایی وەزارەت دەستدەکرێت بەمامەڵەی گرێبەست بوون .

 

سكهەڵگووشینی ناچاری!
پێشت سكهەڵگووشینی ناچاری!
لیستی مووچەی مانگی 7 ڕاگەیەنرا
دواتر لیستی مووچەی مانگی 7 ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار