سكهەڵگووشینی ناچاری!



سەرکۆ یونس، ئابووریناس

فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە دە ساڵە، مەمرەو مەژی، ژیان دەکەن.

سەرەڕای بڕیاری دادگای فیدراڵی و یەککلایکردنەوەی دۆسیەی مووچەخۆران، تاڕادەیەک مسۆگەرکردنی مووچە و دوورخستنەوەی بابەتی مووچە لەکێشمەکێشی سیاسی هەردوولا، هێشتا کێشەدارایییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، چارەسەری کۆتایی بۆ نەکراوە.

لەنێوەندی هەردوو حکومەتدا، مووچەخۆران و فەرمانبەران، باجەکەی دەدەن. بەناچاری مووچەخۆران و فەرمانبەران، لەدەرەوەی دەستەڵاتی خۆیان، بەهۆی نەبوونی مووچە و نەمانی نەختینە، پەیڕەوی سیاسەتی سکهەڵگوشین دەکەن.

سکهەڵگوشین، شێوازێکی ئابورییە، هەندێ لەحکومەتانی وڵاتان، کەتووشی قەیرانی دارایی دەبنەوە، پەیڕەوی دەکەن، بەوەی خەرجییەکانیان تا نزمترین ئاست کەمدەکەنەوە، هەر ئەم سیاسەتە تاک و خێزانیش بەبچووکراوی پەیڕەوی دەکەن.

سکهەڵگوشینی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم، بەگشتی و ئەو کەسانەی کە بەڕێژەی 100% پشت بە مووچەکانیان دەبەستن، کارێکی ناچارییە، بەناچاری زۆربەی خەرجییەکانیان کەمکردووەتەوە و تەنانەت هەندێ خێزان، بەیەکجاری وازیان لەهەندێ شمەک و کاڵا هێناوە، هەرچەندە پێویستی رۆژانەن، تێبینی دەکرێت، خواست لەسەر گۆشت وماسی و جلوبەرگ و کەلوپەلی ناوماڵ بەڕێژەیەکی گەورە کەمی کردووە، لەو بڕەکەمەی کە مووچەخۆران، ڕۆژانە دابینی دەکەن، خۆی دەبینێتەوە لە نان و خۆراک بەڕێژەی کەم.

ئەم بارودۆخە قورس وگرانە و ئارامگرتنی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی تەواو نەهێشتووە و نزیکبووەتەوە لە خاڵی سفر، هەر بۆیە زۆر پێویستە و کاتییەتی حکومەتی ھەرێم و لایەنەکان و نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەبەغدا، هەموو هەوڵێکیان بەئاراستەی دابینکردن و مسۆگەرکردنی مووچە بێت، چونکە بەڕاستی بەبێ مووچە، ژیانکردن گران و ئەستەمە، جموجوڵی بازاڕ و ئابوری لەلایەکی ترەوە، سست و بێ بازاڕییە.

ئەم سکهەڵگووشینە ناچارییەی مووچەخۆران، بەدڵنییایەوە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر ڕەوشی بازاڕ بووە و دەبێت، لەئێستادا قۆناغی بێ بازاڕی بەروخساری بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەنگیداوەتەوە، قەبارەی فرۆشراوەکان، لەنزمترین ئاستدایە. لەم قۆناغەدا، پێویستە هەموو لایەنەکان و کەسایەتییەکان، دوور لەبیری تەسکی حزبایەتی، خەمی نان و قووتی ههاووڵاتیانی هەرێمیان بێت.

لەسەر کوژرانی هاووڵاتییە کوردەکە تورکیا هەڵوێستی ڕاگەیاند
پێشت لەسەر کوژرانی هاووڵاتییە کوردەکە تورکیا هەڵوێستی ڕاگەیاند
كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیەنرا
دواتر كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار