بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت.