زیاتر لە 54 ملیۆن دینار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی کۆیە خەرجدەکرێت



وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، زیاتر لە 54 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی شوێنی نوێژ و دانانی کەپر و کورسی و یاری منداڵان لە ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان له‌سه‌ر داهاتی گه‌شتیاری له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، گوژمه‌ی 54,319,500 دینار، بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی شاری كۆیه‌ خه‌رج ده‌كات.

ڕوونیشیکردەوە کەئه‌و گوژمه‌یه‌ به‌پێی دوو فه‌رمانی وه‌زاری، له‌سه‌ر داهاتی گه‌شتیاری له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ به‌پێی یاسا و ڕینمایییه‌كانی دارایی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی دراوه‌.

ڕاشیگەیاند، پارەکە بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شوێنی نوێژ و دانانی سیتی ئاوده‌ست له‌ سنووری ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی كۆیه‌ و هه‌روه‌ها دانانی كه‌پر و كورسی و یاریی منداڵان له‌ به‌نداوی حه‌مامۆك له‌ سنووری شاری كۆیه‌.

تا ئێستا ئایندەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ناڕوونی ماوەتەوە
پێت تا ئێستا ئایندەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ناڕوونی ماوەتەوە
نرخی کارەباى موەلیدەی گەڕەك بۆ مانگی 8 دیاریکرا
دوات نرخی کارەباى موەلیدەی گەڕەك بۆ مانگی 8 دیاریکرا
پەیوەنیدر