نرخی کارەباى موەلیدەی گەڕەك بۆ مانگی 8 دیاریکرا



کارەبای سلێمانی لەبارەی نرخی کارەباى موەلیدەی ئەم مانگەوە ڕایگەیاند، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر لەنێوان (16.000) بۆ (17.000) دیناره‌.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە.

ئاماژەی بەوەکرد، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (16.000) بۆ (17.000) دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (370 بۆ 395) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى ئاب (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به‌ هاووڵاتییان.

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه،‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌ (5) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

زیاتر لە 54 ملیۆن دینار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی کۆیە خەرجدەکرێت
پێت زیاتر لە 54 ملیۆن دینار بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی کۆیە خەرجدەکرێت
“دیار نییە کەی تۆماری ناوی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکاتەوە”
دوات “دیار نییە کەی تۆماری ناوی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکاتەوە”
پەیوەنیدر