لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆت ڕاگەیەندرا



بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە کارمەندانی ژمارەیەک فەرمانگەی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆتیان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی و ژمارەیەک لە کارمەندانی تەندروستی هەڵەبجە بڕیاری بایکۆتیان دا و ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتیانیان ڕاگرت.

هۆکاری بایکۆتەکە بۆ دواکەوتنی مووچە دەگەڕێتەوە کە لەگەڵ ئەوەی ئێستا لە مانگی ئەیلوولداین، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی تەمووز دابەش نەکراوە.

دوێنێ شەویش نوێنەرانی کورد لە حکومەت و پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی د. لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕیاریاندا فشارەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە چڕبکەنەوە.

“دیار نییە کەی تۆماری ناوی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکاتەوە”
پێت “دیار نییە کەی تۆماری ناوی نوێ بۆ بەشەخۆراکی مانگانە دەستپێدەکاتەوە”
داوای دوو ترلیۆن دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون دەکرێت
دوات داوای دوو ترلیۆن دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون دەکرێت
پەیوەندیدار