داوای دوو ترلیۆن دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون دەکرێت



وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق ئاشکرای کرد کە لەگەڵ بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی دوو ترلیۆن دینار بۆ دەستپێکردنەوەی قەرزی نیشتەجێبوون تەرخان بکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئیستەبرەق سەباح، وتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان گفتوگۆی لەگەڵ بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی دوو ترلیۆن دینار یان زیاتر بۆ سندوقی قەرزی نیشتەجێبوون تەرخان بکەن.

ڕوونیشیکردەوە، گفتوگۆکە دوای ئەوە هات هەموو ئەو پارەیەی پێشتر تەرخانکرابوو دراوەتە قەرز و ناتوانن بە بێ تەرخانکردنی پارەی دیکە، قەرز بدەنە هاووڵاتییان.

وتەبێژەکەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕاشیگەیاند، چەندین کەس داوای قەرزی کردووە، بەڵام بە هۆی نەبوونی پارەوە مامەڵەکەی قبوڵ نەکراوە

لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆت ڕاگەیەندرا
پێت لە چەند فەرمانگەیەکی سلێمانی و هەڵەبجە بایکۆت ڕاگەیەندرا
“سیخوڕەکەی ڕووسیا” بەمردارەوبوویی دۆزرایەوە
دوات “سیخوڕەکەی ڕووسیا” بەمردارەوبوویی دۆزرایەوە
پەیوەندیدار