“سیخوڕەکەی ڕووسیا” بەمردارەوبوویی دۆزرایەوە



نەهەنگێکی سپی بیلوگا بە ناوی ” هڤالدیمیر ‘ کە سەرەتا لە نەرویج بیندراوە لە نزیک ئاوەکانی ڕووسیا و پەتی لە ملدا بووە و قسەوقسەڵۆکی بە دوای خۆیدا هێنا لەسەر ئەوەی ڕەنگە سیخوڕێکی ڕووسیا بێت، بە مردارەوبوویی دۆزراوەتەوە.
کەناڵی گشتی ئێن ئاڕ کەی نەرویج بڵاویکردەوە نەهەنگەکە لە ڕووباری ڕیساڤیکای باشووری نەرویج بە سەرئاوکەوتوویی لەلایەن باوک و کوڕێکەوە کە خەریکی ڕاوە ماسی بوون دۆزراوەتەوە.
نەهەنگەکە کە ناوی هڤالدیمیری لێنراوە، کە بریتییە لە ناوی نەهەنگ بە نەرویجی ” هڤال ” و ناوی یەکەمی سەرۆکی ڕووسیا ” ڤلادیمیر “، لە ڕێی کرێنێکەوە لە ئاوەکە هێندراوەتە دەرەوە و گواستراوەتەوە بۆ بەندەرێکی ئەو نزیکانە و لەوێ شیکاری بۆ دەکرێت.
سێباستیان ستراندی زیندەزانی دەریایی بە ئێن ئاڕ کەی وت ” بە داخەوە هڤالدیمیرمان بە سەرئاوکەوتوویی دۆزییەوە لە ڕووبارەکەدا. ئەو مرداربووەتەوە بەڵام دەستبەجێ نەزاندراوە هۆکارەکەی چی بووە.” وتیشی هیچ بریندارییەکی گەورە بە لاشەی ئاژەڵەکەوە دیار نەبووە.
ستراند کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا چاودێری سەرکێشییەکانی نەهەنگەکەی کردووە، وتی زۆر دڵگران بووە بە مرداربوونەوەی. وتی ” زۆر ناخۆشە، هەتاوەکو ڕۆژی هەینیش بارودۆخی باش بووە. بۆیە دەبێت بزانین لێرە چی ڕوویداوە.”
نەهەنگەکە کە 4.2 مەتر درێژ بووە و کێشی 1225 کیلۆگرام بووە، سەرەتا لە مانگی چواری ساڵی 2019 دا لەلایەن ڕاوچییەکی ماسییەوە لە نزیک دوورگەی ئینگۆیای باکوور بیندراوە، پەتی بە ملەوە بووە و شتێکی پێوە بووە کە وادیار بووە بۆ دانانی کامێرا بووە لەسەری، هەروەها قایشێکیشی پێوە بووە نوسراوە لەسەر ” کەرەستەی سەینت پیتەرسبێرگ.” سەینت پیتەرسبێرگ شارێکە لە ڕووسیا.
ئەوەش گومانی ئەوەی دروست کرد کە نەهەنگەکە ” نەهەنگێکی سیخوڕی ” بێت. شارەزایان دەڵێن هێزی دەریایی ڕووسیا بەوە ناسراوە کە مەشق بە نەهەنگەکان دەکات بۆ مەبەستی سەربازیی.
ئێن ئاڕ کەی وتی ” لە چەندین ساڵی ڕابردوودا نەهەنگەکە لە چەندین کەناری شارۆچکەکانی نەرویج بیندراوە و بە خێرایی دەرکەوت کە نەهەنگەکە زۆر ماڵییە و چێژی بینیوە لە یاریکردن لەگەڵ خەڵکدا.
ڕێکخراوی ناحکومی مارین میند وتی نەهەنگەکە زۆر گرنگی داوە بە خەڵک و وەڵامی ئاماژەکانی دەستی داوەتەوە.
وتی ” بەپێی ئەم چاودێرییانە، وادیاربووە کە هڤالدیمیر لە ڕێی پەڕینەوە بە ئاوەکانی ڕووسیادا گەیشتبێتە نەرویج.”

سەرچاوە: VOA

داوای دوو ترلیۆن دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون دەکرێت
پێت داوای دوو ترلیۆن دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون دەکرێت
سازگار، لە ماڵ و لە کار گوڵ بووەتە هەوێنی ئارامی ڕۆژەکانی
دوات سازگار، لە ماڵ و لە کار گوڵ بووەتە هەوێنی ئارامی ڕۆژەکانی
پەیوەندیدار