ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



 

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕایدەگەیەنێت، دڵنیابن لێناگەڕێین دەسەڵات هەر ئاوا گەمەی ناڕەوا بە ژیان و قووتی مووچەخۆران بکات و دەشڵێت: هەموو ئەگەرێک لەبەردەمماندا کراوەیە بۆ وەستانەوە دژ بە سیاسەتی برسیکردن و شکۆشکاندنی مووچەخۆران.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەی ١٠ ساڵە، جۆرەها میکانیزمی مەدەنیمان گرتەبەر، تا پێتان بڵێین و تێتان بگەیەنین، کە فەرموون با ئێمەی هاوزمان و هاونەتەوە و هاونیشتیمان پێکەوە بە دادپەروەرانە و ڕێزەوە بژین؛ سەدان پەیامی پڕ لە ئاشتیخوازانە و مرۆڤدۆستی و کوردانەمان بۆ ناردن و دامان بە دڵ و گوێتاندا.

دەشڵێت: ەر وەک ساڵی پار، مووچەی مانگەکانی ۷ و ٨ نەدراوە و پلەبەرزکردنەوە بەنایاسایی ڕاگیراوە، هاوکات دەسەڵات پابەند نابێت بە تەوتینی مووچەوە. بۆیە پێمانوایە هەموو ئەو کەرەستانەی وایانکرد ١٥٥ ڕۆژ بڕیاری درێژترین و مەدەنیترین خەبات بدەین، هێشتا ماون و دەسەڵات بەدەم هیچ داوایەکمانەوە نەهاتووە.

بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی

ستەم و بێباکی و تاڵانکارییەکانتان؛ گشت چوارچێوە ئاینیی، ئەخلاقیی، مرۆڤایەتی، نەتەوایەتی و ویژدانییەکانی بەزاندووە.
ماوەی ١٠ ساڵە، جۆرەها میکانیزمی مەدەنیمان گرتەبەر، تا پێتان بڵێین و تێتان بگەیەنین، کە فەرموون با ئێمەی هاوزمان و هاونەتەوە و هاونیشتیمان پێکەوە بە دادپەروەرانە و ڕێزەوە بژین؛ سەدان پەیامی پڕ لە ئاشتیخوازانە و مرۆڤدۆستی و کوردانەمان بۆ ناردن و دامان بە دڵ و گوێتاندا؛ بەڵام بەداخەوە ئێوە لەو جۆرەن کە خودا لە قورئانی پیرۆزدا بەم چەشنە پەسنتان دەکات: “خَتَمَ اللَّهُ عَلَيٰ قُلُوبِهِمْ ؤعَلَيٰ سَمْعِهِمْ ۖ ؤعَلَيٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاؤةٌ ۖ ؤلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ”.

بۆیە بەهۆی بێباکی و خەمساردیی ئێوەوە؛ ڕوومان لە بەغدادی پایتەخت کرد و خۆشبەختانە لە ئەنجامی هەوڵەکانماندا، بڕیاری مێژوویی دادگای فیدراڵیی لە ٢١/ ٢/ ٢٠٢٤دا بەدواداهات، کە تیایدا دەستەبەری مووچەکانی کردین و لە هەموو دزی و کێشمەکێشێکانتان دەریهێنا؛ بەڵام چونکە لەبەرژەوەندی خۆتان و بندیوارەکانتاندا نییە، ئێوە ئامادەنین بچنە ژێرباری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە مێژووییەوە.

مامۆستایان و فەرمانبەرانی مافخوراو! ئێمە لە کاتێکدا ئەم کۆنگرەیەمان کردووە، کە هەر وەک ساڵی پار، مووچەی مانگەکانی ۷ و ٨ نەدراوە و پلەبەرزکردنەوە بەنایاسایی ڕاگیراوە، هاوکات دەسەڵات پابەند نابێت بە تەوتینی مووچەوە. بۆیە پێمانوایە هەموو ئەو کەرەستانەی وایانکرد ١٥٥ ڕۆژ بڕیاری درێژترین و مەدەنیترین خەبات بدەین، هێشتا ماون و دەسەڵات بەدەم هیچ داوایەکمانەوە نەهاتووە، لەبەرئەوە هەموو ئەگەرێک لەبەردەمماندا کراوەیە بۆ وەستانەوە دژ بە سیاسەتی برسیکردن و شکۆشکاندنی مووچەخۆران. دڵنییاییشتان پێدەدەین چەندین ئەگەر و میکانیزمی نوێمان تاوتوێ کردووە بۆ فشارکردنی جدیی لە خستنەسەرهێڵی دەسەڵات بۆ داواکانمان.

بەڕێزان ئێمە لەم پشووی هاوینەدا سێجار سەردانی بەغدادمان کردووە و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و سکاڵای کاریگەرمان تۆمارکردووە؛ بۆیە دڵنیابن لێناگەڕێین دەسەڵات هەر ئاوا گەمەی ناڕەوا بە ژیان و قووتی مووچەخۆران بکات.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
١ی ٩ی ٢٠٢٤

 

“کەوتنەکاری کامێراکانی تیژڕەوی لە نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”
پێت “کەوتنەکاری کامێراکانی تیژڕەوی لە نێوان سلێمانی و چەمچەماڵ دوورە لە راستییەوە”
دووبارە قەیرانی مووچە… بەغدا كارتی سوور بەرزدەكاتەوە
دوات دووبارە قەیرانی مووچە… بەغدا كارتی سوور بەرزدەكاتەوە
پەیوەندیدار