هۆشداری لە ڕاگرتنی مووچەی توێژێک دەدرێت



بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ خاوەنپێداویستییەکان ئاگاداردەکاتەوە لە دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری و دەشڵێت”ئەوەی سەردانمان نەکات مووچەکەی ڕادەگیرێت”.

لەبڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم خاوەن پیداویستی تایبەت و کەمئەندامان دەکەینەوە ئەوانەی مووچەی کەم ئەندامیان هەیە لەبەڕێوەبەرایەتیمان لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ بکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆکاری سەردانیکردنەکە ئاشکرادەکات بەمەبەستی :

۱- دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری بۆئەو کەم ئەندامانەی بایۆمەتریان نەکردووە و کارتی نیشتمانی و پێناسی موچەی کەم ئەندامی لەگەڵ خۆیان بهێنن.

۲-ئەوانەی کۆدی بایۆمەتریان هەیە کۆدەکان بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختیشدەکاتەوە، هەرکەم ئەندامێک سەردانیان نەکات و بایۆمەتری نەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت ،

ناونیشان/ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ /گەڕەکی ئاسوودە تەنیشت مزگەوتی سالار فقی.

دووبارە قەیرانی مووچە… بەغدا كارتی سوور بەرزدەكاتەوە
پێشت دووبارە قەیرانی مووچە… بەغدا كارتی سوور بەرزدەكاتەوە
مێتا هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی لۆگۆی فەیسبووک ڕووندەکاتەوە
دواتر مێتا هۆکاری گۆڕانی ڕەنگی لۆگۆی فەیسبووک ڕووندەکاتەوە
پەیوەندیدار