کەسوکاری حەکیم: کوڕەکەمان بە هۆی قسەکردن بە کوردی لە ئیستانبوڵ کوژرا



کەسوکاری ئەو هاووڵاتییەی ناحیەی کەلەکچی سەر بە پارێزگەی دهۆک ڕایانگەیاند، کوڕەکەیان بە هۆی قسەکردن بە کوردی لەلایەن 12 کەسەوە لە ئیستانبوڵ کوژرا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی سەر بە پارێزگەی دهۆک بە ناوی حەکیم لوقمان لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ئیستانبوڵ کوژرا.

کەسوکاری قوربانییەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایان کرد کە بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستیانکەوتووە، حەکیم بە هۆی قسەکردن بە کوردی کوژراوە.

ڕوونیشیانکردەوە، حەکیم کە برازایەک و ئامۆزایەکی لەگەڵیدا بوون، کاتێک بە کوردی قسەیان کردووە لەلایەن گروپێکی 12 کەسیی تورکەوە پەلاماریان دراوە و چەقۆیەک لەسەر دڵی حەکیم دراوە.

تا ئێستا تۆمەتبارانی تاوانەکە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرنەکراون، بەڵام دوو هاووڵاتییەکەی دیکەی هەرێمی کوردستان دەستبەسەرکراون.

حەکیم پێشانگەی ئۆتۆمبێلی هەیە و خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، لە دوبەیەوە گەڕاوەتەوە ئیستانبوڵ و لەوێ تووشی ئەو شەڕە بووە.

فەرمانبەران لە پارێزگایەک بۆ مووچە گردبوونەوە
پێشت فەرمانبەران لە پارێزگایەک بۆ مووچە گردبوونەوە
یونیسێف ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دابین دەکات
دواتر یونیسێف ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دابین دەکات
پەیوەندیدار