تەرمی ئەڤین گۆیی ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتی كەجەكە لە ئیستەنبوڵەوە گەیشتە شاری سلێمانی كە لە پاریسەوە بە ڕێكرابوو.
تەرمی ئەڤین گۆیی كەمێك پێش ئێستا گەیشتە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی، رێوڕەسمی ماڵئاوایی بۆ سازدەكرێت و دوایی بە ڕێدەكرێت بۆ گۆڕستانی شەهیدان و لەوێ بە خاك دەسپێردرێـت.
پێری شەو تەرمی سێ شەهیدەكەی هێرشەكەی پاریس لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا لە ناوەندی ئەحمەد كایا لە پاریس بەرەو كوردستان بەڕێكرانەوە.
تەرمی هەریەكە لە هونەرمەندی باكووری كوردستان میرە پەروەر و چالاكەوان عەبدولڕەحمان گزڵیش لە باكووری كوردستان بەخاك دەسپێردرێن.
لە هێرشێكی چەكداریدا لە 23ی دیسەمبەری 2022 سێ كورد لە ناوەندی ئەحمەد كایا لە پاریس شەهید بوون.