لە مانگێکدا 15 کۆڵبەر کوژراون



بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی مانگی ئابی ئەمساڵدا 15 کۆڵبەر لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراو و برینداربوون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، لە مانگی ئابی 2024دا، 15 کۆڵبەری کورد کوژراو و برینداربوون، کە ٪85یان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەرسنووری ئێران بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو 15 کۆڵبەرە چواریان کوژراون و 11یان برینداربوون، کۆڵبەرە کوژراوەکان خەڵکی مەریوان، رەبەت، مهاباد و سەردەشت بوون، سیانیان بەهۆی تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکان و دانەیەکیشیان بەهۆی کەوتنەوەخوارەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەوانەشی برینداربوون 10 کەسیان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوور بریندارکراون و سێ کەسی دیکەیان بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی برینداربوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوزدا بڵاوکراونەتەوە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2024 بە گشتی  270 کۆڵبەر لەناوچە سنوورییەکان و رێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئورومیە، سنە و کرماشان بە هۆی تەقەی راستەوخۆ و بەفربارین و بەستەڵەک، کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزی و حاڵەتەکانی دیکە کوژراون و برینداربوون.

لەو ژمارەیە 34 کۆڵبەر کوژراون و 236 کۆڵبەری دیکە برینداربوون 82%یان بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە سنوورییەکان کوژراون، 20 کۆڵبەریان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە.

 

ئامارەکانی کوشتنی کۆڵبەرەکان بەپێی پارێزگاکان:

پارێزگای کرماشان (کرماشان): هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە

پارێزگای کوردستان (سنە): 13 حاڵەت لەنێویاندا (3 کوژراو و 10 بریندار)

پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا (ئورومیە): 2 حاڵەت (1 کوژراو و 1 بریندار)

 

 

یونیسێف ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دابین دەکات
پێت یونیسێف ڤاکسینی ئاوڵەی مەیموون دابین دەکات
یەکەم شەپۆلی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە
دوات یەکەم شەپۆلی بارانبارین عێراق دەگرێتەوە
پەیوەندیدار