هاووڵاتییەکی خەڵکی دهۆک لە ئیستانبوڵ کوژرا



هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگەی دهۆک لە ئیستانبوڵ کوژرا و ئامۆزایەکی دەڵێت بە 12 کەس هێرشیان کردووەتە سەری و چەقۆ لە دڵی دراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی سەر بە پارێزگەی دهۆک بە ناوی حەکیم لوقمان لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ئیستانبوڵ کوژرا.

ڕەمەزان ئەحمەد، ئامۆزای حەکیم  ڕایگەیاندووە هێشتا هۆکاری شەڕەکە نازانین، بەڵام بە 12 کەسەوە لە ئامۆزاکەیان داوە و چەقۆیەک بەر دڵی کەوتووە.

ئەوەشیخستەڕوو کە پۆلیسی تورکیا برازایەک و ئامۆزایەکی حەکیمیان دەستگیرکردووە کە لەگەڵی بوون، بەڵام تۆمەتبارەکان هەڵاتوون.

حەکیم پێشانگەی ئۆتۆمبێلی هەیە و خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، لە دوبەیەوە گەڕاوەتەوە ئیستانبوڵ و لەوێ تووشی ئەو شەڕە بووە.

 

دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد
پێشت دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد
کەسانی باڵا بەرز زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن
دواتر کەسانی باڵا بەرز زیاتر تووشی شێرپەنجە دەبن
پەیوەندیدار