ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، سبەی یەکشەممە مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراقی بۆ مانگی ئەیلول دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاند، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی عێراقی بۆ مانگی ئەیلول سبەی یەکشەممە دابەش دەکرێت دوای تەواوکردنی بودجە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.
دەشڵێت:”فەرمانگەی گشتی خانەنشینی لەسەرەتای هەموو مانگێکدا مووچەی خانەنشینان لە سندوقى دابەشدەکات”.
ئەمڕۆ شەممە، سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “لە رێگەی گەنجینەکانەوە ئاگادارکراینەوە کە بڕیاردراوە مووچەی مانگی تەممووزی خانەنشینان بە هاوتاکراوی دابەش بکرێت”.
ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی دابەشنەکردووە.