پارێزگاری كەركوك نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی ئاب کەمکردەوە.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، پێشووتر بەڵێنمدابوو لە خەمی داواكارییەكانتان بم، یەكێك لە خەمەكانی ئێوەش پارەی مۆلیدە ئەهلییەكان بوو دوای چەند كۆبوونەوەیەك بڕیارماندا بڕەكەی كەمبكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئاب لە نێوان شەش هەزار بۆ هەشت هەزار دەبێت و بۆ داهاتوو باشتری دەكەین.