زێڕ نرخێكی مێژوویی تۆماركردووە



نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا لە بەرزیدا ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک لە سەروو 2500 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەمڕۆ مسقاڵێکی عەیارە 21 بەرامبەر بە 530 هەزار دینارە.

لە بۆرسەی جیهاندا هەر کیلۆیەکی کانزا زەردەکە “زێڕ”، هاوتای 80 هەزار و 484 دۆلارە و هەر گرامێکی 80 دۆلار و 48 سەنتە و هەر ئۆنسەیەکی، کە یەکسانە بە 31.1 گرام، هاوتای 2503 دۆلارە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و ئەگەری ئەوە هەیە زیاتریش بەرزبێتەوە و ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك ئۆنسە 2 هەزار و 503 دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی زێڕی عەیار 21 به 530 هەزار دینارە و زێڕی عەیار 18 به 455 هەزار دینارە و زێڕی عەیار 24 به 605 هەزار دینارە.

 

نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە شاری کەرکوک کەمکرایەوە
پێت نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە لە شاری کەرکوک کەمکرایەوە
مامۆستایانی ئایینی خۆبەش داوای دامەزراندن دەکەن
دوات مامۆستایانی ئایینی خۆبەش داوای دامەزراندن دەکەن
پەیوەندیدار