وتەبێژی خانەنشینان زانیاری نوێ دەربارەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات



وتەبێژی یەکێتی خانەنشینان ڕایدەگەیەنێت کە وەزارەتی دارایی هەرێم گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ئامادە بکەن.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینان ڕایگەیاند، لە مانگی تەمووزەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە هاوتاکراوی دابەش دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە ئەمڕۆ وەزارتی دارایی بە گەنجینەکانی ڕاگەیاندووە کە لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاکراوی ئامادەبکەن و هیوای خواست کە بە کرداریش جێبەجێ بکرێت.

سادق عوسمان ئەوەشی خستەڕوو کە بە گشتی نزیکەی 248 هەزار خانەنشین لە هەرێمی کوردستاندا هەیە لەو ژمارەیەش 158 هەزاریان خانەنشینی مەدەنین و ئەوەی دیکەشی خانەنشینی سەربازین.

لە ئەگەری جێبەجێکردنی بڕیارەکەدا، کەمترین بڕی خانەنشینی دەبێت بە 500 هەزار دینار لەگەڵ 100 هەزاری دیکە کە پێشتر حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو بۆ مووچەی خانەنشینی زیادبکرێت.

کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ڕاگەیەندرا
پێت کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ڕاگەیەندرا
“مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی دابەش دەکرێت”
دوات “مووچەی خانەنشینان بەهاوتاکراوی دابەش دەکرێت”
پەیوەندیدار