وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بایەربۆك ئاشكرایكرد، هێرشەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا “هێرشە بۆ سەر مرۆڤایەتی”.
ئانالینا بایەربۆك لە لێدوانێكیدا لە لیشبۆنە پایتەختی پورتوگال سەركۆنەی هێرشەكانی ئەم دواییەی رووسیای بۆسەر ئۆكراین كرد و داوای لە هاوبەشە ئەورووپاییەكانی كرد پشتیوانییەكانیان بۆ ئۆكراین نەبڕن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، جەختی كردەوە كە هێرشە ئاسمانییەكانی رووسیا بۆسەر ژێرخانی ئۆكراین جگە لە بێبەشكردنی ئۆكراینییەكان لە سەرچاوەی بژێوییان، هیچی تر نییە “ئەو هێرشانەی رووسیا هێرشە بۆ سەر مرۆڤایەتی”.
راشیگەیاند: “یەكبوونی ئەورووپا كە ساڵی رابردوو ئێمەی زۆر بە بەهێزی هێشتەوە دەبێت لە ساڵی نوێشدا ببپارێزرێت و بەهێزتر بكرێت”.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەپێویستی زانی ئەوروپا بچووكترین گومان لە بابەتی پاڵپشتیكردنی ئۆكراین نەهێڵێت “چونكە هەر ئاماژەیەك دەربارەی كەمبوونەوەی پاڵپشتییەكان پوتین بوێر دەكات”.