میدیای بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە کە مووچەی مانگی تەمووزی خانەنشینا بە هاوتاکراوی دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، میدیای بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکى زارەکیی و بێ نووسراوى فەرمیی داوای لە گەنجینەی دووی سلێمانی کراوە کە لیستى مووچەى مانگى حەوتى خانەنشینانى هەرێم بەشێوەى هاوتاکراویی ئامادەبکەن.
ئاماژەشیدا بەوەی خانەنشینانى هەرێمى کوردستان مووچەى مانگى حەوت بە هاوتاکراوی وەردەگرن.
تا ئێستا وەزارەتی دارایی بە فەرمی هیچ زانیارییەکی لەوبارەیەوە ڕانەگەیاندووە.